لەسەر ڕێگەی كەركووك – بەغدا، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ سەرباز گیانیان لە دەست دا و پێنجی تریش بریندار بوون.
سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر ڕێگەی سەرەكیی نێوان كەركووك و بەغدا و لە نزیك گوندی مەفتول، ئۆتۆمبێلێكی سەربازی وەرگەڕا، بەهۆی ئەم ڕووداوەوە هەشت سەرباز بوونە قوربانی.
ئەو سێ سەربازەی گیانیان لەدەست داوە سەر بەچەند یەكە و فیرقەیەكی جیاواز بوون، دوو سەربازیان سەر بە لیوای 32 لە فیرقەی هەشت بوون، سەربازەكەی تریش لە فیرقەی دووـی هێزە تایبەتەكانن.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە كە بریندارەكان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەوە برینەكەیان سەختە، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێریی وردی تیمە پزیشكییەكاندان.