ماڵپەڕێك: زەیدی بەردەوام لە پێوەندیدا بوو لەگەڵ میلیشیاكان بۆ ئەوەی نەچنە شەڕەوە

:: PM:03:36:08/06/2026 ‌
چەند سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزیان راگەیاندووە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە شەوەوە بەردەوام لە پێوەندیدا بووە لەگەڵ میلیشیاكانی عێراق، بۆ ئەوەی نەچنە ناو شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی حوزەیران، چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە شەفەق نیوزیان راگەیاندووە، عەلی زەیدی لە شەوی رابردووە تا ئێستە بەردەوام لە پێوەندیدا بووە و گوشاری بۆ سەر میلیشیاكان هێناوە، بۆ ئەوەی نەچنە ناو شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، زەیدی پێوەندیی بە سەركردەكانی میلیشیاكان كردووە و داوای لێ كردوون بە هیچ شێوەیەك نەچنە ناو ململانێی دەرەكی، تەنانەت ئەگەر ئەمەریكایش بێتەوە ناو شەڕەكە، نابێت ئەوان بەشدار بن. دووپاتیشی كردووەتەوە حكوومەتی عێراق رژدە لەوەی نابێت بكەوێتە ناو بازنەی شەڕەوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل