ئەم هەفتەیە جارێكی تر دووكەڵی شەڕ و بۆردمانی مووشەكی و درۆنی ئاسمانی ئێران و ئیسرائیلی گرت، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هێرشەكانی ئێران و ئیسرائیلی بەر لە چەند رۆژێك راگرت، دوای خستنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێكی لە گەرووی هورمز، هەڵمەتێكی نوێی سەربازی بۆ سەر ئێران دەست پێ كرد، لەو ناوەدا ترەمپ دووپاتی كردەوە كە رەنگە فەرمانی كردنەئامانجی وێستگەكانی وزە و پردەكانی ئێران دەربكات.
وەك كەناڵی
"فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی لە ترەمپی گواستەوە، ئەگەری هەیە هێرشەكان بۆ سەر ئێران دەست پێ بكەنەوە و دامەزراوەكانی وزە و پردەكانی ئێران بگرێتەوە، ئێران كاتێكی زۆری كوشت بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، بۆیە ئەگەر دانوستانەكان بەربەستیان تێ بكەوێت، رەنگە فەرمانی هێرشكردن بدەم، ئەوان هەلێكیان بۆ واژووكردنی رێككەوتن و مانەوە لەپێش بوو.
دوای كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێكی ئەمەریكی لە ئاسمانی گەرووی هورمز لە دووشەمی رابردوو، دوێنێ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە لێكۆڵینەوە دەكەن و ئەگەر ئێران لەپشت رووداوەكە بێت سزای دەدەن، دەركەوت كە ئێران ئەو كارەی كردووە و ئەمەریكاش چەند هێرشێكی كردە سەر ئێران و ئێرانیش بە كردنەئامانجی ئوردن و بەحرێن و كوێت وەڵامی دایەوە.