ترەمپ هێرشەکانی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندەوە و گەیشتن بە ڕێککەوتنی ڕاگەیاند

:: PM:08:49:11/06/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێرشانەی کە بڕیار بوو هێزەکانی ئەمەریکا ئەمشەو بیانکەنە سەر ئێران، هاوکات گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ هێنانەدی ئاشتییەکی گشتگیر لە ناوچەکەدا ڕاگەیاند.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ڕای گەیاند کە ئێران ڕازی بووە بە بڕگەکانی کۆتایی ئەو ڕێککەوتنەی کە ڕەزامەندیی چەندان وڵاتی ناوچەکەشی بەدەست هێناوە.

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش دا کە بەرزترین ئاستەکانی سەرکردایەتیی ئێران ڕەزامەندییان لەسەر ئەو بڕگانە داوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتی کردەوە کە گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنەکە بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت.


وشە - پۆڵا مەحموود