لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان ئێران و ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت

:: PM:02:46:12/06/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی ئایاری 2024، ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی ڕای گەیاند، ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ ئەمەریکا کراوە، پابەندبوونی ئەمەریکا بە هەڵگرتنی سزاکان، کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکانی دەوروبەری ئێران و کۆتایهێنان بە گەمارۆی دەریایی لەخۆ دەگرێت.

ئاژانسەکە بەپێی ئەوەی ئاژانسی "رۆیتەرز" گواستوویەتیەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە دانوستانە کۆتاییەکان تەنیا تیشک دەخەنە سەر پرسە ئەتۆمی و ئابوورییەکان، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامەی مووشەکیی ئێران بەدوور دەگیرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە چەند خاڵێکی تر لەخۆ دەگرێت، لەوانە دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز، هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر نەوت و ئازادکردنی پارە سڕکراوەکانی ئێران.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ڕەشنووسی ئەم ڕێککەوتنە پێویستی بە پەسەندکردنی کۆتایی هەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پێوەندیداری ئێرانەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود