دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە ئاژانسی ئەكسیۆسی ئەمەریكی راگەیاندووە، لەوانەیە دووشەم یانیش كۆتایی هەفتە رێككەوتن لەگەڵ ئێران واژوو بكەن. ترەمپ دەشڵێ، "ئێران بە نهێنی داوای لێبوردنی كردووە".
ئەمڕۆ هەینی 12ی حوزەیران
ئاژانسی ئەكسیۆس لە زاری ترەمپ هەندێك لێدوانی بڵاوكردووەتەوە و لەوانە هێشتا پێیوایە دووشەم یان كۆتایی هەفتە رێككەوتن واژوو دەكرێت و ترەمپ باسی لەوەیش كردووە ئێران بە نهێنی داوای لێبوردنی كردووە لەوەی زانیاری نادروست لەسەر رێككەوتن بڵاوكراوەتەوە.
سەبارەت بە پەیامەكەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی رێككەوتن، كە ترەمپ لە ترووس سۆشیال شێری كرد بوو، سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێ، "لەبارەی رێككەوتن پەیامەكە زۆر باش بوو".
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە پەیامێكدا ئاشكرای كرد، ئەمەریكا و ئێران لەسەر دوایین رەشنووس رێككەوتوون و لە قۆناغی داهاتوودا دەست بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دەكرێت.