ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه بڕیاره جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بچێته جنێڤی سویسرا و له‌وێ یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران واژوو بكات.
وۆل ستریت جۆرنال له زاری به‌رپرسێكی
ئه‌مه‌ریكی گواستوویه‌تییه‌وه، بڕیاره جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بچێته جنێڤ و له‌وێ واژوو له‌سه‌ر یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران واژوو بكات.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه سزاكانی سه‌ر ئێران سووك ناكرێن و هه‌ڵناگیرێن، تا هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران نه‌نرێن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه، كه دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن، شاندی هونه‌ری هه‌ردوولا له ئیسلام ئاباد ده‌ست به گفتوگۆی چڕ و ورد ده‌كه‌ن، بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر لایه‌نه هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، تره‌مپ داوای له سه‌ركرده‌كانی دنیا كردووه كه چاودێری گه‌رووی هورمز چڕ بكه‌نه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی شاندی قه‌ته‌ر هه‌فته‌ی ڕابردوو له تاران بگه‌ڕێنه‌وه، كه هه‌ڵگری ڕه‌شنووسی كۆتایی ڕێككه‌وتنه نوێیه‌كه بوون، ئه‌مه‌یش بووه خاڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و گرژییه‌كانی به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی گۆڕی.
له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر ئێران و له ئه‌نجامدا ڕێبه‌ری پێشوو و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌كانی ئێران كرانه ئامانج و ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه ئازاربه‌خشانه‌دا، گه‌رووی هورمزی داخست و وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیلی به چڕی بۆردمان كرد، هه‌رچه‌نده له هه‌شتی نیسان/ئه‌پریل ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوو لا ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ماوه ماوه گرژییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵده‌دایه‌وه و دانوستانه‌كان كۆسپیان بۆ دروست ده‌بوو، به‌ڵام دواجار واشنتن و تاران گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی كۆتایی یاداشتێكی لێكگه‌یشتن، تا له ڕێی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ئه‌و یاداشته‌وه بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی ماوه درێژ.