ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه متمانه‌یه‌كی به‌رز و زۆری به‌وه‌یه هه‌یه، كه واشنتن له‌گه‌ڵ تاران ده‌گاته ڕێككه‌وتن بۆ نه‌هێشتنی گرژییه‌كان و هه‌ڕه‌شه ناوكییه‌كان و به‌رنامه‌ی ناوكی ئه‌و وڵاته به ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوه‌ندگیر دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به دڵه و له‌گه‌ڵ واژووكردنیه‌تی.
به‌رپرسێكی
ئه‌مه‌ریكی بۆ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، ده‌ڵێ: ورده‌كاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران پێویسته به گفتوگۆ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه وڵاتانی ناوه‌ندگیر و به‌رپرسانی ئێران دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه متمانه‌ی زۆرم به‌وه هه‌بێت، گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوولا دێته دی.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ڕوونی كرده‌وه، كه ڕێككه‌وتن له نێوان تاران و واشنتن چوارچێوه‌یه‌كی ئاشتی بۆ هه‌رێمه‌كه و ناوچه‌یه‌كی فره‌وانتریش ده‌بێت.
زیاتر گوتی، له به‌رانبه‌ر ڕاده‌ستكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رزی ئێران به ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی مادی به ئێران ده‌به‌خشێت.