میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی ئیمارات به ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه میدیاكان باسی لێوه ده‌كه‌ن، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بڕی 10 ملیار دۆلاری پاره بلۆككراوه‌كانی ئێرانی ئازاد كردووه و له‌و بڕه‌یش سێ ملیار دۆلاری ده‌سبه‌جێ ناردووه‌ته‌وه تاران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئیمارات له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و زانیارییانه دوورن له ڕاستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و زانیاری متمانه‌پێكراو نین، ئیمارات هیچ پاره‌یه‌كی بلۆككراوی ئێرانی ئازاد نه‌كردووه و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیشی به ئێران نه‌داوه.
وه‌زاره‌ته‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌نگۆ و زانیاری ساخته ناوبردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دوێنێ هه‌ینی ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌و زانیارییانه‌ی به فه‌رمی بڵاو كرده‌وه.
دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌دار له ناوچه‌كه بۆ ڕۆیته‌رز دووپاتیان كرده‌وه، كه ئیمارات ڕه‌زامه‌ندی دا به ئازادكردنی 10 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران له وڵاته‌كه‌ی و سێ ملیار دۆلاریش له‌و پاره‌یه ده‌سبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی ئێران كراوه.
تا ئێسته جیا له ڕه‌ت كردنه‌وه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی نییه باس له ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران و ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ تاران نه‌كردووه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكا و ئێران له سه‌روبه‌ندی واژووكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتین كه یه‌كێك له خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش بڕیاردان ده‌بێت له چاره‌نووسی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران.