به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، كه بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل تووشی شۆك و سه‌رسوڕمان بووه له خێرا نزیكبوونه‌وه‌ی تاران و واشنتن له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، ئه‌مه‌یشی له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپات كردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی
ئه‌مه‌ریكا بۆ پێگه‌ی "ئه‌كسیۆس" ڕوونی كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای شۆكی و سه‌رسوڕمانی نه‌تانیاهۆ، به‌ڵام له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا متمانه‌ی خۆی به ئه‌مه‌ریكا و تره‌مپ ڕاگه‌یاندووه كه ده‌گه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی تێیدا سه‌رجه‌م ترسه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران ناهێڵێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه نه‌تانیاهۆ و به‌رپرسانی تری ته‌لئه‌بیب ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه بێ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی كۆتایی و كۆتایهێنان به جه‌نگ، ئێران به‌رده‌وامی به دانوستانه‌كان بدات، بێ ئه‌وه‌ی سازشی ڕاسته‌قینه له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی خۆی بكات و ته‌نیا یاریی به كات بكات.
ئیسرائیل هه‌وڵی زۆری دا، تا تره‌مپ ڕازی بكات جارێكی تر ده‌ست به وه‌شانی گورزێكی گه‌وره و فره‌وانتر بكه‌نه‌وه سه‌ر ئێران، به‌ڵام به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی ئه‌مه‌ریكا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی كۆمارییه‌كان له ویلایه‌ته جیا جیاكانی ئه‌مه‌ریكا و گوشاری ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، تره‌مپ نه‌چووه ژێر باری ته‌لئه‌بیبه‌وه و بڕیاری دانوستان و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران دا.