ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆتی ئیسرائیلی له زاری به‌رپرسان و سه‌رچاوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كرده‌وه، كه ته‌لئه‌بیب ده‌یه‌وێ له ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی حزبوڵا دوای گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش به‌رده‌وامی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده له یاداشتی لێكگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران وه‌ستانی جه‌نگ له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانه‌وه به ڕوونی ئاماژه‌ی پێ كراوه.
ڕۆژنامه‌كه
نووسیویه‌تی، سه‌رچاوه‌كانی ئیسرائیل دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دوای ڕێككه‌وتنیش ئه‌گه‌ر حزبوڵا هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری ئیسرائیل، ئه‌وا ته‌لئه‌بیب وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه، له‌و كاته‌یش دا ئێران وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌داته‌وه. له به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌یش دا ئیسرائیل دووباره ده‌ست به بۆردمانكردنه‌وه‌ی ئێران ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسانی ئیسرائیل بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه نایانه‌وێ و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن، تا ڕێگری له‌وه بكه‌ن سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ وه‌ك یه‌ك سه‌یر بكرێن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
سه‌ره‌ڕای نزیكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ڕێككه‌وتنیش، به‌ڵام ئه‌مڕۆ و ڕۆژانی تریش هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپراسیۆنه‌كانیان دژی حزبوڵا، به ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و له‌ناوبردنی ژێرخانی سه‌ربازی گرووپی حزبوڵا له لبنان به ته‌واوه‌تی.