هه‌ریه‌ك له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌ركۆماری سووریا هاوڕان له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی لێكگه‌یشتنه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و به‌غدایش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ڕه‌وانه‌ی دیمه‌شق كردووه.
پێگه‌ی "
مۆنت كارلۆ" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق، ئێران پشتیوانی له پلانی زه‌یدی بۆ كۆتاییهێنان به چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئێران بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و جه‌نگ و گرژییه‌كان كۆتاییان پێ بهێنرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق، عه‌لی زه‌یدی كه بڕیاره به‌منزیكانه سه‌ردانی واشنتن بكات، ئاماده‌یی پێشان داوه كه په‌یام له نێوان تاران و واشنتن ئاڵوگۆڕ بكات، به ئامانجی پشتیوانی زیاتری یاداشتی لێكگه‌یشتن له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، حه‌مید شه‌تری سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری عێراقی ڕه‌وانه‌ی دیمه‌شق كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆبووه‌ته‌وه و په‌یامی به‌غدای گه‌یاندووه‌ته دیمه‌شق، به‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات به بێلایه‌نی بمێننه‌وه و پشتیوانی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی واشنتن و تاران بكه‌ن.
هاوكات محه‌مه‌د حه‌لبووسی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، زه‌یدی و شه‌رع ڕێككه‌وتوون كه به هاوئاهه‌نگی هاوبه‌شی سووریا و عێراق پشتیوانی لێكگه‌یشتنی دیپلۆماسی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن بكه‌ن.