ئەمڕۆ لە عێراق و سبەی لە كوردستان تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12 ئامادەیی بەرێوە دەچێت

:: AM:10:29:13/06/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو 13ـی حوزەیران تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12 ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 لە پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكرد. 

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە كۆی گشتیی ئەو قوتابیانەی مافی بەشدارییان لەم تاقیكردنەوانەدا هەیە لە هەرسێ بەشەكانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی  دەگاتە 749,454 قوتابی.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، زۆرینەی قوتابیان بەشداربووەكان لە بەشەكانی زانستی و وێژەیین كە ژمارەیان 662 هەزار قوتابییە. هاوكات لە بەشی پیشەیی، زیاتر لە 87هەزار قوتابی ڕوویان لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە كردووە بۆ ئەنجامدانی ئەزموونەكانی كۆتایی ساڵ.

پەروەردە لە عێراق ڕایانگەیاندووە، بۆ پێشوازیكردن لەم ژمارە زۆرەی قوتابیان 5,085 بنكەی تاقیكردنەوە لە سەرانسەری پارێزگاكاندا تەرخان كراون. 

ئەوە لەكاتێكدایە سبەی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئامادەیی لە كوردستان دەست پێدەكات و وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە و بڕیارە پرۆسەكە بەسەر كەوتووی بەرێوە بچێت.









وشە - سۆران عەزیز