"یاسا نوێكانی توركیا دیاردەی كارپێكردنی منداڵان و دەستدرێژی و هاوسەرگیریی پێشوەختەی زیاد كردووە"

:: AM:11:44:13/06/2026 ‌
ڕێكخراو و پلاتفۆرمەكانی ژنان لە توركیا دژی "12یەمین پاكێجی یاسایی" خۆپێشاندان دەكەن، رای دەگەیەنن، ئەم یاسا نوێیە لەجیاتی بەهێزكردنی دادپەروەری، مافە بەدەستهاتووەكانی ژنان و منداڵان دەكاتە ئامانج

ڕێكخراوەكانی ژنان بە بەرزكردنەوەی دروشمی "ئەمە پاكێجی دادوەری نییە، پاكێجی زەوتكردنی مافەكانە" ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕایانگەیاند، ئەم یاسا نوێیە لەجیاتی بەهێزكردنی دادپەروەری، مافە بەدەستهاتووەكانی ژنان و منداڵان دەكاتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكەیان، چالاكییەكان لە شارەكانی وەك "ئامەد، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا، بۆدڕوم، بورسە، ئەنتام، ئیستانبوڵ، مێرسین و ڕحا" و چەندین شاری تر بەڕێوەدەچن.


ژنان هۆشداری دەدەن كە بڕیارە نوێیەكانی تایبەت بە منداڵان لە ناو ئەو پاكێجەدا، لەجیاتی پاراستنیان، زیاتر ڕێوشوێنی سزادان دەگرێتەبەر.

بەبڕوای ئەوان ئەم یاسا نوێیانە دەبێتە هۆی زیادبوونی دیاردەی كارپێكردنی منداڵان، دەستدرێژی و هاوسەرگیریی پێشوەختە.



وشە - سۆران عەزیز