سەرچاوەیەك لە حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد كە بڕیارە لە چەند سەعاتی داهاتوو تۆم باراك نێردراوی تایبەتی ئەمەریكا بۆ عێراق سەردانی هەریەك لە بەغدا و دواتر هەولێر بكات، ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی سیاسی و تەناهی.
بەپێی سەرچاوەكە لەو سەردانە چاوەڕوانكراوەی باراك، چەند دۆسیەیەك تاوتوێ دەكرێت، لەوانە تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی عێراق و ئەو پۆستانەی كە بەر ئەو لایەنانە كەوتبوو كە لەسەر بەرەی مقاوەمە حیساب دەكران و ئێستە خواستی خۆیان بۆ دامالینی چەكەكانیان راگەیاندووە.
هەر بەپێی سەرچاوەكە لەو سەردانەی باراك گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی ئەو دۆسیە دەكرێت، بەتایبەتی كە ئەو لایەنانە سووردن لەسەر بەكەوتەی خۆیان لە كابینەی زەیدی، بەو ژمارە كورسییەی بەدەستیان هێناوە شایستەی بردنی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزارەتێكی سیادین، كە واشنتن ئەوە رەت دەكاتەوە، سەردانەكەی باراك بابەتەكانی پێوەست بە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی زەیدی بۆ واشنتن رێك دەخات، هەروەها سەردانی هەولێریش دەكات بۆ تاوتوێكردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان لە نێوان بەغدا و هەولێر و باسكردنی میكانیزمی چارەسەركردنیان.