كۆماری ئیسلامیی
ئێران بەهۆی بۆردمانكردنی كۆگەی ئاوی خواردنەوە و نەهێشتنی ئاوی شیرین لەسەر 10 گوند ئاشكرا دەكات و دووپات لەوەیش دەكاتەوە، ئەمە پێشێلكارییەكی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتییە و تاوانی جەنگە.
ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی نیوچە فەرمیی ئێران، وێنەی كۆگەكانی ئاوی بڵاو كردەوە كە بە مووشەكی ئەمەریكی بۆردمان كراون، هاوكات سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای هورمزگان بۆ ئاو و ئاوەڕۆ عەبدولحەمید حەمزەپوور ڕای گەیاندووە، بە ئامانجگرتنی دوو كۆگەی ئاوی بە كۆنكرێت دروستكراو كە توانای كۆكردنەوەی دوو هەزار و 500 مەتر سێجا ئاویان هەبوو لە ناوچەی بامانی لەلایەن ئەمەریكاوە، وایكردووە هەردوو كۆگەكە چیتر ئاویان تێدا گل نەدرێتەوە و نەتوانرێ بەكار بهێنرێن.
بەو هۆیەوە ئێران ئەمەریكا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكات، بەهۆی ئەوەی لە ئەنجامی بۆردمانكردنی ئەو دوو كۆگەیەی كۆكردنەوەی ئاو، ئاوی شیرینی لە زیاتر لە 10 گوندی ناوچەكە بڕیوە.
ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە، ئەوە تەنیا زیانێكی لاوەكی نییە، بەڵكو تاوانی جەنگە و پێشێلكردنێكی ڕوونی مافەكانی مرۆڤە.