هێرش كرایە سەر بانكەكانی ئێران

:: AM:11:00:14/06/2026 ‌
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ هێرشێكی ئەلیكترۆنی كراوەتە سەر بانكەكان و چوار بانك هاك كراون و كارەكانیان وەستاوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ی حوزەیران، ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بەپێی زانیاریی فەرمیی ئێران، هێرشێكی ئەلیكترۆنی بۆ سەر بانكەكانی ئێران ئەنجام دراوە و چوار بانك لە كار كەوتوون.

ناوی بانكەكانی ئێران لە هەواڵەكەدا نەهاتووە، بەڵام باس لەوە كراوە داتای هاوبەشەكانی ئەو چوار بانكە هاك كراون، بۆیە خزمەتگوزارییەكانیان وەستاوە.

بەهۆی ناكۆكییەكانی ئەمەریكا و لەو چەند ساڵەی رابردوودا، ئێران كێشەیەكی قووڵی دارایی هەیە، چونكە ئەمەریكا سزای خستووەتە سەر كەرتی دارایی و بانكی ئەو وڵاتە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل