ئێران وردەكاریی رێوڕەسمی بەخاكساردنی عەلی خامنەیی ئاشكرا دەكات

:: AM:11:55:14/06/2026 ‌
ئێران بەفەرمی ئاشكرای دەكات لە چواری تەمووزی داهاتوو، دەست بە رێوڕەسمی بە خاكسپاردنی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكرێت و لە نۆی مانگی تەمووز لە مەشهەد بە خاك دەسپێردرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ی حوزەیران، میدیاكانی ئێران بە فەرمی وردەكاریی رێوڕەسمی ناشتنی عەلی خامنەیی ئاشكرا دەكەن كە لە چواری تەمووز لە تاران دەست پێ دەكات، دوو رۆژ لەو شارە دەمێنێتەوە و دواتر رێوڕەسمەكە دەچێتە قوم كە گەورەترین حەوزی ئاینی لێیە و ئینجا بەرەو مەشهەدی كە زێدی خامنەییە. رێوڕەسمەكە لەوێ‌ بەردەوام دەبێت تا نۆی تەمووز لە مەشهەد بە خاك دەسپێردرێت.

عەلی خامنەیی كە دووەم رابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، لە 1939 لە دایك بووە و لە 28ی شوباتی ئەمساڵ لە هێرشێكی ئیسرائیلدا كوژرا.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل