ئاژانسی میهر: قەتەر 12 ملیار دۆلار بە ئێران دەدات

:: PM:12:19:14/06/2026 ‌
ئاژانسی میهری ئێرانی ئاشكرای دەكات، قەتەر ئامادەیی پێشان داوە 12 ملیار دۆلار بە ئێران بدات و نیوەی ئەو پارەیە بریتییە لە پارەی بلۆككراوی ئێران و نیوەكەی تریش بە قەرز بە ئێران دەدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم هاوكات لەگەڵ سەردانەكەی شاندێكی قەتەر بۆ تاران، ئاژانسی میهری ئێرانی ئاشكرای دەكات، قەتەر ئامادەیی پێشان داوە 12 ملیار دۆلار بە ئێران بدات كە نیوەی قەرزە و ئەوی تریشیان پارەی بلۆككراوی ئێرانە لە قەتەر.

میهر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پارەی بلۆككراوی ئێران قەبارەكەی 24 ملیارە، ئێران و قەتەر پێشتر لەسەر ئەوە رێككەوتوون 12 ملیار بە ئێران بدرێتەوە، بەڵام ئەمەریكا بەو پێشنیارە رازی نەبووە، ئێستە لەسەر ئەوە رێككەوتوون 12 ملیار بە ئێران بدرێت، بەڵام نیوەی پارەكە وەك قەرز قەتەر دەیدات.

هەفتەی رابردوویش وا بڵاو كرایەوە كە ئیماراتیش رەزامەندیی داوە 10 ملیار دۆلار بە ئێران بدات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل