تۆم باراك: پەیامی پشتیوانیی ترەمپ بە زەیدی دەگەیەنم

:: PM:01:14:15/06/2026 ‌
تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا، گەیشتە بەغدا و لەلایەن رێكخەری كاروباری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا پێشوازیی لێ كرا، باراك لە پەیامێكدا دەڵێ‌، "پەیامی پشتیوانیی ترەمپ بە زەیدی دەگەیەنم".

تۆم باراك ئەمڕۆ دووشەم 15ی حوزەیران، پەیامێكی لە تۆڕی ئێكس بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ‌، "خۆشحاڵم جارێكی تر گەڕامەوە بەغدا بۆ دیداری تیمی نایابی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە سەرۆكایەتیی جۆشوا هاریس".

تۆم باراك باسی لەوەیش گەیشتووە ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ دەبێتەوە، پشتیوانیی ترەمپ بە عەلی زەیدی دەگەیەنێ‌ و هەروەها تاوتوێی پێوەندیی نێوان عێراق و ئەمەریكا دەكات.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل