دوای واژووكردنی رێككەوتن لە نێوان ئێران و ئەمەریكا، دواتر گەرووی هورمز بۆ كەشتییەكان كراوە دەبن، ئەوەیش ئێران بەفەرمی رای گەیاند.
ئەمڕۆ دووشەم 15ـی حوزەیران، ئاژانسی هەواڵی
"تەسنیم"ی ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە، پرۆسەی دووبارەكردنەوەی گەرووی هورمز لە دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ئێران، لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە دەست پێ دەكات.
بەپێی هەواڵی ئاژەنسەكە كە سەربە حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە، دیارترین ئەو گۆڕانكارییانەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو و پێش ڕاگەیاندنی یاداشتی لێكگەیشتنەكە ئەنجام دراون، زیادكردنی ڕستەی پشتڕاستكردنەوەی سەروەریی لبنان و ڕێزگرتن لە پاراستنی خاكەكەی بووە بۆ سەر بڕگەی یەكەمی یاداشتی لێكگەیشتنەكە.
پێشتر ترەمپ پێداگریی دەكرد لەسەر دووبارەكردنەوەی گەرووی هورمز و لادانی گەمارۆكە لە هەمان كاتدا و دەستبەجێ لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكەدا، بەڵام ئێران ئەمەی ڕەت كردووەتەوە و دواجار ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی پرۆسەی دووبارە كردنەوەی گەرووی هورمز دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگەیشتنەكە، لە ڕۆژی هەینیدا دەست پێ بكات.