ئاژانسێكی هه‌واڵی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌نگی سێ ته‌قینه‌وه له باشووری دوورگه‌ی قه‌شم و ناوچه‌كانی گه‌رووی هوزر بیستراوه، زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ته‌قینه‌وه‌كان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووه‌كه ئه‌نجام دراون.
ئاژانسی هه‌واڵی میهری
ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، كه تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وانه نه‌زانراوه، به‌ڵام به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه بۆ ڕێكخستنی جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز و ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كان ئه‌نجام دراون.
هاوكات زانیاری له‌باره‌ی جۆری ئه‌و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه ڕوون نییه و نه ئه‌مه‌ریكا و نه ئێران ورده‌كاری دروستی ئه‌و ڕووداوه‌یان نه‌خستووه‌ته ڕوو.
بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له دوورگه‌یه‌كی ئێران و ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمز له كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌و هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنیان ڕاگه‌یاند و ده‌سبه‌جێ گه‌رووی هورمز كرایه‌وه و گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكایش له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران هه‌ڵگیرا و پێكدادان له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ به لبنانه‌وه‌یش وه‌ستێنرا.