ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی له سه‌روتاری خۆی دا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و لێكگه‌یشتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران پێی گه‌یشتوون، به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا نییه به‌سه‌ر ئێرانه‌وه، بگره پاشه‌كشه و په‌شیمانبوونه‌وه‌یی تره‌مپه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له سه‌ره‌تای جه‌نگ دیاریی كردبوو.
له سه‌روتاری
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یش هاتووه، سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ستی به پاشه‌كشه‌كردن له ئامانجه‌كان كردووه، به‌هۆی گوشاری سیاسه‌تی ناوخۆ و زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی پێوه‌ست به به‌رده‌وامبوونی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، زیانی گه‌وره‌ی به ژێرخانی ناوكی سه‌ربازی و پیشه‌سازی ئێران گه‌یاندووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه سه‌ره‌ڕای گوشاره زۆره‌كانی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی ده‌ستگرتن و بردنی یۆرانیۆمی ئێران و به‌كارهێنانی گورزی سه‌ربازی بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، به‌ڵام تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌و دوو پلانه نه‌دا.
ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه تاكه بژاره نه‌بوو، چونكه گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژ دوای ڕۆژ گوشاری قورستری ده‌خسته سه‌ر ئابووری ئێران، له به‌رانبه‌ردا توانای ئێران بۆ په‌كخستنی جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر پاشه‌كشه‌ی ده‌كرد.