ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رانی وڵاته‌كه‌ی به روونی ئه‌وه ده‌زانن كه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران سه‌ركه‌وتوو نابێ و خۆی له‌به‌رده‌م ئاڵۆزییه‌كان ڕاناگرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان تا ئێسته ناوه‌رۆكی یاداشتی لێكگه‌یشتننی نێوان هه‌ردوو وڵات نازانن.
ڕۆژنامه‌ی
مه‌عاریفی ئیسرائیلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕاسپارده‌ی بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ سیسته‌می ته‌ناهی و سوپای ئیسرائیل ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بن له دروستكردنی داتابانكی زانیاری ورد له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران.
ئه‌وه‌یشی نووسیوه، كه سه‌رانی ئیسرائیل ئه‌وه ده‌زانن كه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رده‌وامی نابێ و درێژه ناكێشێت، بۆیه خۆیان بۆ ململانێ و پێكدادانه‌كان له داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه زئیف ئه‌لكین وه‌زیر له حكوومه‌تی ئیسرائیل بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، ئێمه لایه‌ن نین و ئاگه‌داری دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران نین، نامانه‌وێ داوای بینینی خاڵه‌كانی نێو لێكگه‌یشتنه‌كه‌یش بكه‌ین، چونكه پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه.
زیاتر گوتی، ئێسته هه‌وڵ هه‌یه كه ئیسرائیل له ناوچه‌كانی باشووری لبنان بكشێته‌وه، به‌ڵام نه‌تانیاهۆ به ته‌واوی ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.