به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی واژووی له‌سه‌ر یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێرانی واژوو كرد.
دوای واژووكردنی
لێكگه‌یشتنه‌كه، ده‌سبه‌جێ ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. پێگه‌ی ئه‌كسیۆس له زاری دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رۆك تره‌مپ خۆی یاداشته‌كه‌ی له‌میانه‌ی به‌شداری له ئێواره‌خوانێك له كۆشكی ڤێرسای له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، واژووی له‌سه‌ر یاداشته‌كه كردووه و وێنه‌یه‌ك به واژووكراوی تره‌مپیش ڕه‌وانه‌ی ئێران و وڵاتانی ناوه‌ندگیر كراوه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان كرده‌وه، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه مه‌سعوود پزیشكیان سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته واژوو له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كات.
تا ئێسته ناوه‌رۆك و ورده‌كاری خاڵه‌كانی نێو یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند میدیاكان چه‌ندان خاڵ و به‌ندی ناو یاداشته‌كه‌یان له سه‌رچاوه‌ی نائاشكراوه بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوو ڕێككه‌وتنه‌كه به فه‌رمی بڵاو بكرێته‌وه.