چەند سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاشكرایان كردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە حەسەكە هێرش كراوەتە سەر كاروانێكی سەربازی و چەندان كەس بریندارن.
بەپێی زانیاریی
سەرچاوە سەربازییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی حوزەیران، لە نێوان تەل تەمر و سەرێكانی لە پارێزگای حەسەكە، هێرش كراوەتەسەر كاروانێكی سەربازانی سوپای سووریا.
ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت كە هێرشێكی چەكداری نەناسراو كراوەتە سەر پاسێكی سەربازان، لە ئەنجامدا چەندان سەرباز بریندارن.
سەرچاوەكان هیچ زانیارییەكیان لەسەر ژمارەی بریندارەكان بڵاو نەكردووەتەوە، هەروەها باسیان لەوە نەكردووە ئاخۆ هیچ سەربازێك كوژراوە یان نا.
لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا هێزەكانی هەسەدە و سوپای سووریا، كار لەسەر یەكخستنی هێزەكانیان دەكەن، ئەمەیش بەگوێرەی رێككەوتنێك كە لە 29ی كانوونی دووەم ئەمساڵ واژوو كراوە.