سویسرا: جگە لە ئێران و ئەمەریكا دوو وڵاتی تریش بەشدار دەبن

:: AM:10:03:18/06/2026 ‌
حكوومەتی سویسرا بە فەرمی رای گەیاند، سبەی لە سەیرانگەی بۆرگنستۆك دانوستاندنی ئەمەریكا و ئێران بەڕێوە دەچێت و جگە لەم دوو وڵاتە، قەتەر و پاكستان و چەند وڵاتێكی تریش بەشدار دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی حوزەیران، حكوومەتی سویسرا لە راگەیەنراوێكی فەرمیدا دووپاتی دەكاتەوە، تا ئێستە پلانەكە ئەوەیە كە كۆبوونەوەی نێوان ئەمەریكا و ئێران سبەی لە بۆرگنستۆك بەڕێوە بچێت و جگە لەم دوو وڵاتە، ناوبژیوانان لە نموونەی قەتەر و پاكستان و چەندان وڵاتی تر بەشدار دەبن.

وێڕای ئەمەیش حكوومەتی سویسرا بێ ئاگایی خۆی لە وردەكاریی كۆبوونەوەكە رادەگەیەنێ‌ و دەڵێ‌، "ئێستە هیچ زانیارییەك لەسەر كارنامەی كۆبوونەوەكە و وردەكارییەكانی نییە".

شەوی رابردوو ئەمەریكا و ئێران یاداشتێكیان بۆ وەستاندنی شەڕ واژوو كرد.
 
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل