ترەمپ: ئەوانەی رەخنەم لێدەگرن گێل و حەسوودن

:: PM:12:25:18/06/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا وەڵامی رەخنەی ئەو كەسانەی دایەوە كە دەڵێن "ترەمپ لەگەڵ ئێران تووند نەبووە" سەرۆكی ئەمەریكا گوتی، "ئەوانە گێل و حەسوودن".

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی حوزەیران دوای واژووكردنی رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران، دۆناڵد ترەمپ لە ناوخۆی ئەمەریكا و لەسەر ئاستی جیهان رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بووەوە، لەوەی رێككەوتنەكە زیاتر لە بەرژوەندی دەسەڵاتی ئێران بووە.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێكدا كە لە ترووس سۆشیاڵ بڵاوی كردووەتەوە دەڵێ‌، "ئەوانە گێلن كە پێیانوایە من بەگوێرەی پێویست لەگەڵ ئێران تووند نەبووم، ئەوە لە كاتێكدایە بازاری پشكەكان ئاستێكی تری پێوانەییان تۆمار كرد، نرخی نەوت لە دابەزیندایە، ئەوان حەسوودن، یانیش خەڵكی خراپ و گەمژەن، با جارێكی تر ئەمەریكا مەزن بكەینەوە"





وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل