پیت هیگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەگەر ئێران پابەندی رێككەوتن نەبێت، ئەوا جارێكی تر ئەمەریكا هێرشی سەربازی ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی حوزەیران،
وەزیری جەنگی ئەمەریكا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەگەر ئێران پابەندی رێككەوتن نەبێت، ئەوا ئەمەریكا جارێكی تر دەست بە هێرشەكانی دەكاتەوە و هەروەها ئابڵۆقەی دەریایی دەخاتەوە سەر ئێران.
هیگسیس دەڵێ، "سەرۆك ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لەوپەڕی ئامادەباشی دەبین بۆ دەستپێكردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان، ئەگەرئێران پابەند نەبێت بە بەڵێنەكانی لە چوارچێوەیەكی دیاریكراوی ئەو گفتوگۆیانەدا".
شەوی رابردوو ئەمەریكا و ئێران رێككەوتنی وەستاندنی شەڕیان واژوو كرد، بڕیارە سبەی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پاكستان و قەتەر لە سویسرا كۆببنەوە.