بڕیارە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی داهاتوو سەردانی واشنتن بكات و چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بكەوێت، شارەزایان لێكدانەوەی جیاوازیان بۆ سەردانەكە هەیە، كە ئەگەر رووی دا بە خێراترین سەردانی سەرۆك وەزیرانێكی عێراقی بۆ واشنتن دادەنرێت، شارەزایەك باسی ئەوە دەكات كە گرنگیی سەردانەكە پەیامێكی پاڵپشتیی سیاسییە بۆ زەیدی.
مونقیز داغر توێژەر ئاماژە دەكات كە سەوردانەكە نزیكترە لە پەیامێكی پاڵپشتی سیاسی لەوەی رووداوێكی جیاواز بێت، سەردانەكە رەهەندێكی رێزلێنانی بۆ زەیدی تیادایە، هەوڵێكی ئەمەریكییە بۆ پێشاندانی پاڵپشتی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەتایبەتی كە واشنتن رۆڵێكی سەرەكی لە گەیاندنی بۆ ئەو پۆستە لە رێگەی تۆم باراكەوە هەبوو.
ئەو توێژەرە دووپاتی كردەوە كە رەنگە كاتی سەردانەكە درەنگتر بوایە باشتر بوو، بەڵام پاڵنەرەكانی ئەمەریكا وادەی سەردانەكەیان دیاری كرد، بەڵام ئەگەر زەیدی بتوانێت هەلەكە بقۆزێتەوە بۆ خستنەڕووی چەندان دۆسیەی گرنگی عێراقی و پاڵپشتیی ئەمەریكا لە پرسە گرنگەكان بەدەست بێنێت خراپ نییە.
لە كۆتادا داغر ئاماژە دەكات كە بڕیاردان لەسەر سەردانەكە پێوەستە بە ئەنجامە كردەنییەكانی، ئاخۆ لە چوارچێوەی پرۆتۆكۆل و پەیامە سیاسییەكان دەمێنێتەوە یان دەبێتە خاڵێكی دەستپێك بۆ چارەسەركردنی راستەقینەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و واشنتن.