عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا سامی سوودانی راوێژكاری سەرۆك وەزیران بوو بۆ كاروباری دەروازە سنوورییەكانی لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە و لە شوێنی ئەو حەسەن عگێلی لە پۆستەكە دابنرێت.
ئەمڕۆ هەینی 19ی حوزەیران عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا سامی سوودانی كە راوێژكاری سەرۆك وەزیران بوو بۆ كاروباری دەروازە سنوورییەكان و گومرك لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە و لە شوێنی ئەو حەسەن عگێلی دەست بەكار بێت.
سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی
شەفەق نیوزی راگەیاندووە، جگە لە دوورخستنەوەی سوودانی بڕیار دراوە عادل یاسری بكرێتە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە شوێنی حەیدەر مەكیە.
دوێنێ زەیدی كۆمەڵێك گۆڕانكاری كرد و سەرۆكی چەندان دەزگای گرنگی گۆڕی لەوانە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی، سەرۆكی ئاسایشی نیشتمانی، پارێزگاری بانكی ناوەندی.