بۆ دانوستان ویتكۆف و كۆشنه‌ر ده‌گه‌نه‌ سویسرا و شاندی ئێران بێ جووڵه‌ن

:: AM:08:11:20/06/2026 ‌
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا ستیڤ ویتكۆف بڕیارە بگاتە سویسرا و بەشداریی لە گەڕی یەكەمی دانوستانەكان لەبارەی گەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئێران بكات، ئەمەیش لە كاتێكدایە بڕیار بوو دوێنی هەینی دانوستانەكان دەست پێ بكەن، بەڵام دواتر بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

جیا لە ویتكۆف، جارید كۆشنەری زاوای ترەمپ ئێستە لە سویسرایە و جووڵەی ئەمەریكا بۆ  بەردەوامبوون و دەستكردن بە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگەیشتن، بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن بەشێوەی ئەلیكترۆنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ و مەسعوود پزیشكیانەوە دەستی پێ كردووە.

لەلایەكی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد، تاران پەلەی نییە بۆ دەستكردن بە گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان، بەڵام ئەوەیشی روون كردەوە كە ئامادەكارییەكان دەستیان پێ كردووە، تا لە چەند ڕۆژی داهاتوو كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا ساز بكرێت.

گەیشتنی ویتكۆف و بوونی كۆشنەر لە سویسرا، ئامادەیی واشنتن بۆ دانوستان پێشان دەدەن، بەڵام تاران هێشتا بە وریاییەوە دێتە پێشەوە و پەلەی لە گەیشتنە ڕێككەوتن نییە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د