عێراقچی پلانی فڕینی بەرەو سویسرا هەیە

:: AM:08:32:20/06/2026 ‌
پێگەی ئەكسیۆسی ئەمەریكی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاوی كردەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پلانی فڕین و گەیشتنی بە سویسرا بۆ بەشداریكردن لە دانوستانەكان داناوە.

سەرەڕای ئەوەی ئامادەكارییەكان و پلانی گەشتەكە تەواو بووە، بەڵام تا ئێستەیش ئەگەری پەشیمانبوونەوە و نەڕۆیشتنی عێراقچی بەهۆی دۆخی لبنانەوە لە ئارادایە.

پێگەكە گواستوویەتییەوە كە عێراقچی بە بەشێك لە نزیكەكانی گوتووە، ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لبنان بووەتە بابەتێكی شەرمەزاركەر بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، چونكە تا ئاگربەست لە لبنانیش بە تەواوەتی ڕانەگەیەنرێت، مانای ئەوەیە كە یاداشتەكە بە تەواوی نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە بەشێكی تری هەواڵەكەی پێگەی ئەكسیۆسدا هاتووە، تاران دەیەوێ ئاگربەستی تەواوەتی و ڕاستەقینە لە لبنان ببینێت، ئینجا شاند بە فەرمی ڕەوانەی سویسرا بۆ بەشداربوون لە دانوستانەكان دەكات.


وشە - باز ئه‌حمه‌د