بەرپرسێكی باڵای عێراق فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو

:: PM:03:13:20/06/2026 ‌
دوای گرتنی بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، ئێستە فەرمانی گرتن بۆ بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای عێراق دەرچووە.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی حوزەیران، فەرمانی گرتن بۆ عەلی سەمیر جبووری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای كارەبای ناوەڕاست دەرچوو، لەسەر بنەمای دۆسیەكانی پێوەندیدار بە گەندەڵی دارایی و كارگێڕی.

 دۆسیەكە لەلایەن یەكێك لە پەرلەمانتارانی دیالەوە پێشكەش كراوە كە بەڵگەنامە و بەڵگەی لەسەر گومان و دۆسیەی هاوشێوە تێدایە. 

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق گیرا، چەندان كەسی تریش ئێستە گومانی گەندەڵییان لێ‌ دەكرێت تا بگیرێن.

ڕەنگە ڕۆژانی داهاتوو پەرەسەندنی نوێ هەبێت لەسەر ئەو دۆسیەیە، لەگەڵ بەرفراوانبوونی بازنەی لێكۆڵینەوەكان و زیادبوونی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لێكۆڵینەوەكە دەیانگرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد