ڕۆژنامه‌ی ئۆبزێرڤه‌ری به‌ریتانی پێشبینی كرد، كه سبه‌ی دووشه‌م كیه‌ر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به فه‌رمی ده‌ست له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت بكێشێته‌وه و خشته‌یه‌كی كاتی بۆ جێهێشتنی له داونستریت دابنێت.
ڕۆژنامه‌كه
نووسیویه‌تی، ستامه‌ر دوای ڕاوێژ و گفتوگۆی زۆر له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی حكوومه‌ته‌كه‌ی و ڕاوێژكارانی و سه‌ركرده‌ی سه‌ندیكاكان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی بژاره‌یه‌ك نییه كه بتوانێ به‌رده‌وامی پێ بدرێت و ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له شوێنی مانه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری شار بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌وه بدات.
ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه پێشتر ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز له زاری هایدی ئه‌لیكسانده‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، كه داوای له ستارمه‌ر كردووه، خشته‌یه‌كی كاتی بۆ جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی دابنێت و پاشه‌كشه‌كردن له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و پارتی كرێكارانی به‌ریتانیایه.
گوشاره‌كانی سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا زۆر زیاتربوون، دوای سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی گه‌وره‌ی سیاسه‌توانی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا "ئاندی بۆرنم" له كورسییه‌كانی په‌رله‌مان دا، ئه‌مه‌یش وایكرد كه ببێت به ڕكابه‌رێكی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارتی كرێكاران له ماوه‌ی داهاتوودا.