ئۆكراینا بە 239 درۆن ڕووسیای بۆردمان كرد

:: AM:09:23:21/06/2026 ‌

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ یەكشەم ئاشكرای كرد، شەوی ڕابردوو ئۆكراینا بە 239 درۆن هێرشی كردە سەر ناوچەكانی باشوور و ڕۆژئاوای رووسیا و سەرجەم درۆنەكانیش تێكشكێنران و خرانە خوارەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هاتووە، هێزی بەرگریی ئاسمانی شەوی ڕابردوو 239 درۆنی ئۆكراینییان لە ناوچەكانی ڕووسیا و لە ئاسمانی دەریای ئازۆڤ و ڕەش خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا وردەكاریی زیاتری خستووەتە ڕوو و ئاماژەی داوە، درۆنەكان لە ئاسمانی كانتۆنەكانی ئستراخان و بیگۆرود و بریانسك و كۆرسك و ئۆریۆل و رۆستۆڤ و هەرێمی كراسنۆدار، كۆماری دوورگەی قرم و كۆماری ئەدیگیا و ئاسمانی دەریای ڕەش و ئازۆڤ، بە ئامانج گیراون و لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی ڕووسیاوە پێكراون.

شەوی دوێنێ شەموویش وەك وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی كردووەتەوە، بەرپەرچی 740 درۆن و دوو مووشەكی جۆری هیمارسیان داوەتەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د