میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، سوپای وڵاتەكەیان لە تونێلێك لە گوندی تبنیت 30 چەكداری حزبوڵای لبنانیان گەمارۆ داوە كە ئامادە نین خۆیان ڕادەست بكەن، بەوهۆیەوە پێكدادان لەگەڵیاندا بەردەوامی هەیە.
كەناڵی ئێن12ی ئیسرائیل بڵاوی كردووە، 30 چەكداری حزبوڵا لە ناو تونێلێكی زیاتر لە كیلۆمەترێك درێژ خۆیان حەشار دابوو، سوپای ئیسرائیل سەرجەمیانی دۆزییەوە و ڕووبەڕوویان بووەتەوە و لە هەموو لایەكەوە گەمارۆی داون.
لەلایەكی ترەوە ڕۆژنامەی
مەعاریف نووسیویەتی، ئەو 30 چەكدارە ئامادە نین خۆیان بەدەستەوە بدەن و بەرگریی لە خۆیان دەكەن، سەرەڕای ئەوەی لە هەموو لایەكەوە دەورەیان دراوە، بەڵام ئەوان بە درۆن و هاوەن بەردەوامن لە بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی ئیسرائیل.
هاوكات سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، ئەو تونێلە گەورەیە یەكێك لە گرنگترین بنكە و بارەگاكانی حزبوڵای لبنان لە باشووری لبنان بووە، بەردەوام سەرچاوەی هەڕەشە بووە بۆ سەر ناوچەكانی باكوری ئیسرائیل.
بهردهوامی شهڕ و پێكدادان له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا له كاتێكدایه كه به گوێرهی لێكگهیشتنی هاوبهشی ئهمهریكا و ئێران پێویسته ئاگربهست له لبنان ڕابگهیهنرێت و كۆتایی به پێكدادانهكان بهێنرێت، بهڵام تا ئێستهیش ئهمه كۆتایی نههاتووه و بووهته ههڕهشهیهكی ڕژد بۆ سهر لێكگهیشتنی گهیشتنه ڕێككهوتنی نێوان ئهمهریكا و ئێران.