عەبوودی: زەیدی بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیی بەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكات

:: PM:01:41:21/06/2026 ‌
حەیدەر عەبوودی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیی بەردەوامبوونی كاری كۆمپانیاكان دەكات، بەتایبەتی ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن.

عەبوودی ئەمڕۆ یەكشەم 21ی حوزەیران، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، "عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیاكان دووپاتی كردەوە، حكوومەت هەموو پێداویستییەك دابین دەكات بۆ بەردەوامبوونی كاری كۆمپانیاكان بەتایبەتی ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن".

لەبارەی دۆخی دارایی عێراق گوتەبێژی حكوومەتی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، بەمنزیكانە كێشەكان چارەسەر دەكرێن و بە هیچ شێوەیەك عێراق پەنا بۆ قەرزی دەرەكی نابات.

حەیدەر عەبوودی باسی لەوەیش كرد، هەوڵ دەدرێت پێدانی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان خێراتر بكرێت.
 




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل