عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا هیچ حزبێك پێكنەهێنێت و لە هەلًبژاردنی داهاتوودا خۆی كاندید نەكات، ئەمەیش ئەو بڕیارە كە لە دوای 2003 وە تەنیا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشتر داویەتی.
ئەمڕۆ یەكشەم 21ی حوزەیران حەیدەر عەبوودی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە هیچ حزبێك پێكنەهێنێت و لە هەڵبژاردنی داهاتوویشدا خۆی كاندید نەكات.
لە ساڵی 2021 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەمان بڕیاری دا و جێبەجێی كرد.
هەرچەندە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە كە لە 2022 وە پێكهاتووە یەكێك لە بڕیارەكانی ئەوەیە، ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبێت بەڵێنامەیەك بنووسێ كە بۆ جاری دواتر خۆی كاندید ناكات، كەچی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق پابەندی ئەو بڕیارە نەبوو بە حزبی فوراتەین و هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بەشداری هەڵبژاردنی رابردووی كرد.