ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆستی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئاساییبوونه‌وه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز وه‌ك پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، بێ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه كارێكی ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه.
به‌رپرسانی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی هۆشدارییان داوه، كه مینه چێنراوه‌كان گرفت و كۆسپی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئاساییبوونه‌وه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز، ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌گیرێنه‌وه، ناتوانرێ به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌شتی به گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕ ببێ و بڕی پێویستی نه‌وت بگه‌یه‌نێته بازاڕه‌كانی دنیا.
هاوكات كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، كه مۆڵه‌تی تێپه‌ڕین به گه‌رووی
هورمز له ئێران وه‌ربگرن و رسووماتیش به هێزه‌كانی ئێران له به‌رانبه‌ر تێپه‌ڕین به هورمز بده‌ن، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێك بۆ تێكدانی ئابووری دنیا هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی داتاكانی چاودێری كه‌شتیوانی له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 20 كه‌شتی به گه‌رووی هورمز له كه‌شێكی ئارام و بێ كێشه تێپه‌ریوون.
له ئه‌نجامی واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، گه‌رووی هورمز به ته‌واوی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كرایه‌وه و ئه‌مه‌ریكایش گه‌مارۆی ده‌ریایی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگرت.