ئەمڕۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی سێكسی سۆشیال میدیای عێراقی تەنییەوە و وەك ئاگر هاتە بڵاوكردنەوە، باسی ئەوە دەكات بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق لە كەركووك لەگەڵ بەرپرسی دارایی فەرمانگەكەی دەستی تێكەڵ كردووە و گرتەی ڤیدیۆییان بڵاو كراوەتەوە، ئەوەش توڕەییەكی زۆری دروست كرد و تا ئێستە مامەڵە بە گرتەكە و چارەنووس و باوبانگی ئەو دوو كەسە دەكرێت، كۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەكان لەوبارەوە روونكردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ سێشەم
كۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەكان ئەو تۆمەتانەی رەت كردەوە كە ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكە دەكرێت، بەوەی ئەو خۆیەتی كە لە گرتە ڤدیۆییەكەدا دەركەوتووە، روونی كردەوە كە ئەوەی لە سۆشیال میدیا و ماڵپەڕەكان بڵاو كراوەتەوە، لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی و هەواڵی درۆ بەوەی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكە خۆیەتی كە لە گرتەكە دەردەكەوێت.
دووپاتی كردەوە كە ئێمە ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە و دووپاتی دەكەینەوە كە هەموو ئەوەی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكە هەڵبەستراوە درۆیە و راست نییە و پێوەندی بەوەوە نییە، تەنیا هەوڵێكە بۆ كردنەئامانجی كەسی خۆی و دامەزراوەكە و بەلاڕێدابردنی رای گشتی، داوا لە میدیا و سۆشیل میدیا دەكەین لە گواستنەوەی هەواڵەكان ورد و پیشەگەر بن و بێ دڵنیابوونەوە لە سەرچاوەكانی چیتر شتی وا بڵاو نەكەنەوە.