دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی سێكسی بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق لە كەركووك لەگەڵ ژنەفەرمانبەرێك، سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئاماژەی كرد كە فەرمان لە بەغدا بۆ دەست پێكردنی لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە گرتە ڤیدیۆییەكە دراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی سێكسیی بەرپرسێكی نەوتی عێراق لە پارێزگای كەركووك لە سۆشیال میدیا، شەپۆلێك ناڕەزاییە و ناوەندی جەماوەری و میدیایی عێراقی گرتەوە، بەپێی سەرچاوەیەك لایەنە باڵا پێوەندیدارەكان تیمێكی لێكۆڵینەوەیان لە گرتە ڤیدیۆییەكە پێك هێناوە، كە لە نووسینگەی فەرمانگەیەكی حكوومەت و لە كۆمپانیایەكی پێوەندیدار بە وەزارەتی نەوتی عێراق رووی داوە.
بەپێی سەرچاوەكە ئێستە پشكنین و لێوردبوونەوەی تەكنیكی و یاسایی بۆ گرتەكە دەكرێت بۆ زانینی راستییەكان، بەتایبەتی كە كەسانی بەشدار لە تۆمارەكە زۆر بەروونی دەناسرێنەوە، بۆیە لایەنی پێوەندیدار دەستیان بە لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری پێویست كردووە بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێكی تێروتەسەڵ لە چەند سەعاتی داهاتوو بۆ لایەنی باڵا رەوانە دەكرێت بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی و ئیداری پێویست لەسەر بنەمای ئانجامی لێكۆڵینەوەكان، هاوكات ئەگەری هەیە بەمنزیكانە بەیاننامەیەكی فەرمی لەبارەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەربچێت.
شایەنی باسە تێكەڵبوونێك لە نێوان ئەو پیاوەی لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەكان هەیە، كە كۆمپانیاكە رەتی كردەوە ئەو كەسەی لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت عەلی وارد حەموود بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكە بێت، كە بەپێی هەندێك پەیج ئەو كەسە ناوی ئەیاد جەوهەرە و بەڕێوەبەری دەستەی پڕۆژەكانی باكورە و كچەكەش ناوی لینا رەعد موحسینە و بەڕێوەبەری بەشی داراییە لە دەستەی پڕۆژەكانی باكور لە كەركووك.