ئەمڕۆ سێشەم 23ی حوزەیرانی 2026، مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی ئێران ڕای گەیاند، ئەگەر مووشەکەکانمان نەبووایە کە بۆ بەرگریکردن لە خۆمانە، ئیسرائیل و ئەمەریکا ڕێک وەک چۆن هێرشیان کردە سەر غەزە، هێرشیان دەکردە سەر ئێران، و هیچ ڕەحمێکیان نە بە گەنج و نە بە پیر نەدەکرد.
پزیشکیان کە ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە پاکستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەوان باسی مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام ئەمە درۆیەکی ڕووتە.
سەرۆکی ئێران زیاتر گوتی، ئەگەر توانامان نەبووایە بەرگری لە خۆمان بکەین، ئەوان هیچ بەزەیییەکیان بە وڵاتەکەماندا نەدەهاتەوە و هێزەکانیان لەناو دەبردین، بۆیە هەرگیز لە هیچ بارودۆخێکدا دانوستان لەگەڵ هیچ لایەنێک ناکەین سەبارەت بە توانا بەرگرییەکانمان.