ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ئاشكرای كرد، پشتیوانی له ڕه‌خنه‌كانی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌ممپ ده‌كات، له‌باره‌ی دابه‌شكردن و بارگرانی سیسته‌می به‌رگری له وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانییه‌كه، بۆیه داوای زیادكردنی بودجه و تێچووی به‌رگری له وڵاتانی تری ناو هاوپه‌یمانییه‌كه كرد، تا هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بودجه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ به‌رگریكردن ته‌رخان بكه‌ن.
مارك
روته ئه‌مینداری گشتی ناتۆ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز گوتی، به ته‌واوی پشتیوانی هه‌ڵویستی تره‌مپ له‌باره‌ی ناتۆ ده‌كه‌م، بۆیه له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپای ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ پێویسته پشتیوانی سه‌ربازی و لۆجستی فره‌وان پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا بكات، به تایبه‌ت له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه.
زیاتر گوتی، سه‌دان فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئیتاڵیا هه‌ستان بۆ پشتیوانی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كه، هاوكات كۆی گشتی هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كان له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌وروپا له جه‌نگی ئه‌م دواییه له نێوان چوار تا پێنج هه‌زار فڕین و نیشتنه‌وه ده‌بێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه وڵاتانی ئه‌وروپا پشتیوانی لۆجستی ڕاسته‌وخۆیشیان پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا كرد، له‌وانه ڕۆمانیا ناچار بوو كه جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له فڕۆكه‌خانه‌ی بوخارست كه‌م بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمان به ڕووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چۆڵ بێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی مارك روته له كاتێكدایه كه تره‌مپ داوا له وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌كات، كه پشكه‌كانیان له تێچوو و بودجه‌ی به‌رگری هاوپه‌یمانییه‌كه زیاد بكه‌ن و زۆرترین به‌ش له ئاسایش و به‌رگری گشتی هاوپه‌یمانییه‌كه بگرنه ئه‌ستۆ. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر ئه‌مه‌ریكا زۆرترین بودجه‌ی به‌رگری بۆ هاوپه‌یمانییه‌كه ته‌رخان ده‌كرد، به‌ڵام تره‌مپ ئێسته ئاماده نییه ئه‌و كاره بكات و ده‌یه‌وێ ده‌ستكاری بكرێ و پشكه‌كان به هاوبه‌شی دابه‌ش بكرێن.