ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیرانی 2026، بارەگای "خاتەمولئەنبیا"ی ئێرانی، جموجووڵی فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسرائیلی لە وڵاتانی دراوسێ بە "کارێکی مەترسیدار" و هەڕەشە بۆ سەر ئێران هەژمار کرد.
لە بەیاننامەیەکدا هاتووە، ئەگەر ئەمەریکا نەتوانێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکات و کۆنترۆڵی بکات، ئەوا ئێران هیچ هەڕەشەیەک قبووڵ ناکات کە بیکاتە ئامانج.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە مافی ئێرانە وەڵامی ئەو ڕێکارە "مەترسیدارانە" بداتەوە.
ئەمەش تەنیا یەک ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە بێنیامین نەتەنیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، حزبوڵا و حەماس، و ڕای گەیاند، ڕێگە نادەین ئێران پەرە بە چەکی ئەتۆمی بدات.