ترەمپ: ئێران ئاگربەستی پێشێل كرد

:: PM:07:05:26/06/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ رای گەیاند لە گەرووی هورمز ئێران بە چوار درۆن هێرشی كردووەتە سەر كەشتییەكی بارهەڵگر، بەم كارەیشی ئاگربەستی پێشێل كردووە.

ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیران دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیامێكدا كە لە ترووس سۆشیاڵ بڵاوی كردووەتەوە دەڵێ‌، "كۆماری ئیسلامی بە لایەنی كەمەوە بە چوار درۆنی جۆری وەن وای هێرشی كردەووەتە سەر كەشتییەكانی هورمز" 

بەگوێرەی پەیامەكەی ترەمپ یەكێك لە درۆنەكان بەر كەشتییەكی بارهەڵگری گرانبەها كەوتووە و زیانی پێ گەیاندووە، بەڵام بەردەوام بووە لە گەشتەكەی. سێ‌ درۆنی تریش لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە خراونەتە خوارەوە.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ‌، "وەك ئاشكرایە ئەمە پێشێلكارییەكی زەقی رێككەوتنی ئاگربەستە".
 





وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل