بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاند، ئەو رێككەوتنەی ئیسرائیل و لبنان لە ئەمەریكا واژۆیان كرد، گورزێكی بەهێزە لە ئێران درا.
ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئیسرائیل و لبنان رێككەوتنیان واژۆ كرد بەگوێرەی رێككەوتنەكە سوپای ئیسرائیل لە ناو خاكی لبنان دەمێنێتەوە.
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێ،" ئێران هەوڵ دەدات ناچارمان بكات بە هێز لە باشووری لبنان بكشێینەوە، ئەمە كرۆكی بابەتەكەیە، ئیسرائیل و لبنان و ئەمەریكایش پێی دەڵێن، ئەمە پێوەندی بە ئێوە نییە، هیچ رۆڵێكتان لە لبنان نییە، نە ئێوە نە حزبوڵا نە هیچ رێكخراوێكی تری تیرۆریستی".