به‌رپرسانی ناوخۆی ڕووسیا باری له‌ناكاو و نائاسایی‌یان له نیوچه دوورگه‌ی كریما ڕاگه‌یاند، دوای هێرشێكی چڕ و فره‌وانی ئۆكراینا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌وهۆیه‌وه ڕێژه‌ی به‌نزین و سووته‌مه‌نی زۆر كه‌می كردووه و كاره‌بایش به ته‌واوی بڕاوه.
ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له كاتێكدایه كه ده‌سه‌ڵاتداران فرۆشتنی سووته‌مه‌نیان به هاووڵاتییان وه‌ستاند و كاره‌بایش به‌هۆی هێرشی ئۆكراینا كه ڕێگه‌ی گه‌یشتنی سووته‌مه‌نی له نێوان ڕووسیا و نیوچه دوورگه‌كه پچڕاند.
سێرگی ئه‌كسیۆنۆڤ حاكمی نیوچه دوورگه‌كه له مۆسكۆوه
گوتی، بڕیاری خۆم دا و به فه‌رمی باری نائاسایی له كۆماری كریما و شاری سیپاستۆپۆل ڕاده‌گه‌یه‌نم.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، كه 660 درۆنی ئۆكراینی له شه‌وی ڕابردوو له ئاسمانی مۆسكۆ و نیوچه دوورگه‌ی كریما خستووه‌ته خواره‌وه، كه ئه‌مه‌یش زۆرترین ژماره‌ی درۆنه كه ئاراسته‌ی ڕووسیا كرا بێت له شوبات/فێبرایه‌ری 2022ه‌وه.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له‌وباره‌وه‌وه گوتی، هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین تا ڕووسیا ناچار بكه‌ین، كۆتایی به جه‌نگ بهێنێت و دادپه‌روه‌ری بهێنرێته دی، نیوچه دوورگه‌ی كریما میحوه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه گه‌ره‌نتی ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری ده‌كات.