لە ماوەی دوایی بەهۆی كەمیی كارەبای نیشتمانی لە باشووری عێراق ناڕەزایەتیی جەماوەری سەری هەڵدا، ئەمڕۆ روانگەی مافی مرۆڤی عێراق داوای لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران كرد هەڵمەتەكانی گرتن و راوەدوونانی خۆپێشاندەر و چالاكانی ناڕازی لە پارێزگای واست بوەستێنێت، كە بە هاوشێوەی هەڵمەتەكانی 2019ی تشرین دێتە بەر چاو.
بەپێی
بەیاننامەیەك كە روانگەكە لە سایتی خۆی بڵاو كردەوە، مەترسیی خۆی بەرانبەر بە فرەوانبونی رێوشوێنە تەناهییەكان دەربڕی، كە هاوكاتە لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكانی شاری كوت ناوەندی پارێزگای واست، كە داوای زیادكردنی پشكی پارێزگاكەیان لە كارەبا دەكەن، دووپاتی كردەوە كە پەنابردن بۆ گرتن و هەڵكوتانە سەر ئەو كەسانە چارەسەری تەنگژەكە ناكات، رەنگە ببێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر و لاوازیی متمانە لە نێوان هاووڵاتییان و دامەزراوەكانی دەوڵەت.
روانگەكە لە چەند چالاكێك دەگوازێتەوە كە لەگەڵ دەست پێكردنی ناڕەزایەتییەكان، دووچاری هەڵمەتی هەڕەشەكردن و هاندان لە دژیان لە سۆشیال میدیا بوونەتەوە، بە ئاشكرا داوای كردنەئامانج و گرتنیان دەكرێت، ئەوەش ترسی لە ناو ناڕەزاتییكاران دروست كردووە، هاوكات هەڵمەتێكی فرەوانی گرتنیان هەیە و زۆرێك لە چالاكان ماڵەكانیان جێ هێشتووە، لە لایەن بەرپرسان و هێزەكانی دەسەڵاتەوە گوشار و هەڕەشەیەان لێ دەكرێت، لەوانە تۆماركردنی داوای یاسایی لە دژیان، بەشێكیان گیراون و داوای ئازادكردنی ئەوان كردِ.