بوومەلەرزەیەكی نوێ بە گوڕی 5.6 پلە ڤەنزوێلای هەژاند

:: PM:11:07:27/06/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو 27ی حوزەیرانی 2026، بوومەلەرزەیەکی نوێ بە گوڕی 5.6 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، کەناراوەکانی ئاراگوا لە فەنزوێلای هەژاند.

ئەم بوومەلەرزە نوێیە لە کاتێکدایە کە خۆرخێ ڕۆدریگێز سەرۆکی پەرلەمانی فەنزوێلا، بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییانی دوو بوومەلەرزەکەی پێشووی وڵاتەکەی بۆ هەزار و 430 کوژراو و زیاتر لە سێ هەزار و 238 بریندار ڕاگەیاند.

پێشتر لەمڕۆ شەموودا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، خەمڵاندنی بۆ ئەوە کردبوو کە نزیکەی شەش ملیۆن و 760 هەزار کەس ڕەنگە بەهۆی ئەو دوو بوومەلەرزەیەی فەنزوێلایان هەژاند، زیانیان بەرکەوتبێت، کە بوونە هۆی کوژرانی هەزار کەس و بێسەروشوێنبوونی دەیان هەزار کەسی تر.

لە لایەکی ترەوە، حكوومەتی عێراق هاوسۆزی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی بۆ کۆماری فەنزوێلای بۆلیڤاری دەربڕیبوو لە ئەنجامی ئەو دوو بوومەلەرزەیەی وڵاتەکەیان گرتەوە. حكوومەتی عێراق دووپاتی کردەوە کە ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکی مرۆییی گونجاو، و هاریکاریکردن لە هەوڵەکانی بەهاناوەچوون و پاڵپشتیکردنی زیانلێکەوتووان، هاوکات هیوای سەلامەتیی بۆ گەلی فەنزوێلا و تێپەڕاندنی شوێنەوارەکانی ئەم کارەساتە خواست.

جێی باسە، بوومەلەرزەی پێشوو ئێوارەی چوارشەمی ڕابردوو 24ی ئەم مانگە ڕووی دا، کاتێک دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە بە جیاوازیی کاتیی نزیکەی 40 چرکە تۆمار کران.


وشە - پۆڵا مەحموود